Skip to content

به لگه نامه کان کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان: بیرو

کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان:
بیروڕای گشتی‌:
کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌ به‌شه‌ر دۆسته‌کان:

بێ گومان که‌م و زۆرباش ده‌زانن که‌ له‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌ بن‌ده‌ست و زوڵم لێکراوو چه‌وساوه‌کاندا، بۆ به‌ده‌ست هێنان و گه‌یشتن به‌ ماف و ئازادییه‌کان، پێویستیان به‌ توێژێکی تێکۆشه‌ر و فیداکار و له‌خۆبردوو وە چاونەترس هه‌یه‌.
گه‌لی کوردیش یه‌کێکه‌ له‌و گه‌له‌ بن‌ده‌ست و زوڵم لێکراوه‌ی که‌ بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌ پیرۆزه‌کانی، هه‌ورازو نشێوی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌وه‌، که‌ به‌ خۆشیه‌وه‌ به‌ ئیراده‌ی خه‌بات و تێکۆشان و فیداکاری و کۆڵنه‌دان، له‌به‌رامبه‌ر هێزی دوژمن‌دا، زۆر قاره‌مانانه‌ به‌رگریان له‌ خاک و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌و مێژووی خۆیان کردووه‌، کەواقەعەن مێژوو به‌ درێژایی خۆی شاهیدی بۆ ئه‌م توێژه‌ فیداکارو له‌خۆ بردوویە ده‌دا.
به‌شێک له‌م توێژه‌،که‌ پێشه‌نگ و پێشڕه‌وی ئه‌م چالاکی‌ و خۆڕاگرییه‌ن، وە هە مووکات ئاماده‌ن بۆ هه‌زینه‌وه‌ تێچوودان، ئه‌ویش کۆمه‌ڵی زیندانییه‌ سیاسیه‌کانن.
بەریزان، هه‌روه‌ک ده‌زانن که‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کۆمه‌ڵێک له‌ چالاکوانان و تێکۆشه‌رانی سیاسی له‌ کۆماری په‌ت و سێداره‌ی به‌ناو ئیسلامی ئێران له‌ به‌ندیخانه‌دان، که‌ ئه‌مڕۆ 26مین ڕۆژی مانگرتنیانه‌، له‌ زیندانی ورمێ که‌ ناسراوه‌ به‌ زیندانی ده‌ریا،ئەم مانگرتنە له‌ رێکه‌وتی 29ی خه‌زه‌ڵوه‌ری مانگی ڕابردوو 29 که‌س له‌ زیندانیانی سیاسی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ ده‌لیلی هه‌ڵسووکه‌وتی نامرۆڤانه‌و نامه‌سئوولانه‌، له‌ ڕه‌فتارو کرداری به‌رپرسانی ناو زیندان وه‌ تێکه‌ڵ کردنی تاوانبارەگشتییە کومەلایەتیەکان له‌گه‌ڵ زیندانیانیه‌ سیاسیه‌کان وهەر وەهاڕاگواستنی  زیندانییه‌سیاسیه‌کان بۆ ناو به‌ندی جانی و قاتڵ و ماده‌ سڕکه‌ره‌کان و جیا نه‌کردنه‌وه‌ی زیندانیانی سیاسی له‌به‌ندی ناسیاسی وله‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌وانه‌ش‌دا نه‌بوونی پاک و خاوێنی پیویست نه‌بوونی خواردنی ستاندارد و به‌ که‌یفییه‌ت ،له‌ ئه‌ساس‌دا ئه‌م هۆکارانه‌ بوونه‌ هه‌وێنی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی زیندانیانی سیاسی دژ به‌ به‌رپرسانی زیندان.
جه‌وهه‌ری داواکاری زیندانیانی سیاسی ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ڵسووکه‌وتی به‌رپرسانی زیندان به‌پێی ماده‌ی ئائینامه‌ی ناوخۆیی رێکخراوی زیندانیانی گشتی و سیتمی دادوه‌ری و قه‌زایی ئێران بێ که‌ ئه‌م ئائینامه‌یه‌ په‌سه‌ند کراوی ساڵی 1385ی هه‌تاوی‌یه‌ که‌ خودی سیستمی قه‌زایی و دادوه‌ری گشتی ئێران په‌سه‌ندی کردووه‌ و ناوه‌ڕۆکی ئه‌م ماده‌ یاساییه‌ ده‌ڵێ ،ده‌بێ بارودۆخی زیندانییه‌کان به‌پی ڕه‌گه‌ز، ته‌مه‌ن، جۆری تاوان له‌ دۆخی سه‌لامه‌ت‌دا ته‌فکیک و لێک جیا بکرێنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ ده‌زانین نه‌ک نه‌کرا، به‌ڵکوو له‌ سه‌ره‌تایی‌ترین مافه‌کانی ئینسانی زیندانی که‌ ته‌نانه‌ت ئاوخواردنه‌وه‌یە، ئه‌ویش به‌ هۆی پیس بوونی ئاوه‌که‌ به‌داخه‌دوه‌ کۆمه‌لێک له‌م زیندانیانه‌ تووشی نه‌خۆشی جۆراوجۆر بوون وه‌ چه‌ندین جار داواکار بوون بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئاوه‌که‌ که‌ به‌داخه‌وه‌ تا ئێستاشی لەگەل بێ ،بی ده‌ره‌نجام ماوه‌ته‌وه‌.
بەریزان،کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سیستمی قانوونی و قه‌زایی خۆی‌دا چالاکی و تێکۆشانی سنوورداری سیاسی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک پێناسه‌ نه‌کردووه‌، به‌ڵکوو به‌ سه‌لیقه‌ی ئیده‌ئۆلۆژیکی مه‌زهه‌بی خۆی، ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی دیاری کردو‌ ژێر ناوی:
یه‌که‌م، هه‌نگاونان دژی ئاسایشی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یی. دووهه‌م، محارب با خودا. سێ‌هه‌م،مفسد الفیل‌عە‌رز. که‌ به‌داخه‌وه‌ زیاتر له‌ 25 که‌س له‌ ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد له‌ناو زیندانییه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا حوکمی ئێعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌ وه‌ هه‌رده‌م چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی حوکمیان لێ ده‌کرێ، ئه‌م باروودۆخه‌ له‌ واقع‌دا هه‌وێن و فه‌لسه‌فه‌ی بوونی کۆماری ئیسلامی ئێرای لێ پێناسه‌ ده‌کرێ.
بەریزان،ئێمه‌ به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی زیندانییه‌سیایه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ده‌نگمان ده‌خه‌ینه‌ پاڵ ده‌نگی بنه‌ماڵه‌ی سەربەرزۆ به‌ڕیزی زیندانییه‌ سیاسیه‌کانی مانگرتوو له‌ زیندانی ورمێ ،که‌ بۆ پاراستنی گیانی پڕبایه‌خی ڕۆڵه‌کانیان داواکارن که‌ ئه‌م مانگرتنه‌ کۆتایی پێ بێێنن، چوونکه‌ بارودۆخی سه‌لامه‌تی زیندانییه‌ سیاسییەمانگرتووه‌کان چۆته‌ قۆناغێکی زۆر مه‌ترسی‌داری رووحی وگیانی، هەر بویەیە ئه‌م دۆخه‌ نیگه‌رانی جیدی بۆ بنه‌ماڵه‌و بیروڕای گشتی، چ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، چ لە ناوخوی ولات پێک هێناوه‌ ئەم هەلویست وئیرادەیە بێ گومان په‌یامی زیندانی‌یه‌سیاسییەمانگرتٶکان به‌ گوێی بیروڕای گشتی ناوخۆوەلایەنی پیوەندیدار،لە ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌یشتووه‌.
هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ش به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی زیندانییه‌سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ به‌ هاوکاری فێدڕاسیۆنی رێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کانی کۆیه‌، پشتگیری و پشتیوانی له‌م په‌یام و داخوازی به‌رحه‌ق و ڕه‌وایانه‌ی زیندانییه‌ سیاسی‌یه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین،وەهه‌ڵسووکه‌وت و سیاسه‌تی نامرۆڤانه‌ی کۆماری په‌ت و سێداره‌ی به‌ناو ئیسلامی ئێران ڕیسوا و مه‌حکووم ده‌که‌ین.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی ڕه‌وای حه‌ق خوازنه‌ی گه‌لی کورد.
به‌ هیوای ئازادی و ڕزگاری زیندانییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
کەمپیەینی داکوکیکار لە ماف وداخوازی زیندانییە سیاسییەکانی رۆژهەلاتی کوردستان
به‌سپاسه‌وه‌
ڕێکه‌وتی 24/ 9/ 1393
به‌رامبه‌ر به‌
15/ 12/ 2014ی زائینی

title Filter     نیشاندان # 
# سەردێڕی بابەتەکان گۆرانكاريه‌كان
1 راكيندراوى ئه نجوومه نى زيندانيه سياسيه كانى روز هه لاتى كوردستان 606
2 ئه‌ساسنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی زیندانییه‌ سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان 563
3 په‌یامی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنفرانسی سێهه‌می ئه‌نجومه‌نی زیندانیه‌ سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان 587
4 پەیامی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی كوردستان 615
5 به‌شدار بووانی به‌ڕێزی دوومین کۆری گشتی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له زیندانیه‌سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان! 518
6 راپۆت ئەنجومەنی بەرگری لە زیندانییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان به‌ بۆنه‌ی به‌رێوه‌ چوونی دووهەمین کۆڕی گشتی ئەنجومەنی بەرگری لە زیندانییە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 601
7 په‌یامی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ بۆنه‌ی پێکهینانی دووهه‌ مین کۆڕی گشتی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له‌ زیندانییه‌ سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان 534
8 په‌ یامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان(به‌بونه‌ی پیکهاتنی کۆری گشتی سالانه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له‌ زیندانییه‌ سیاسییه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان) 815
 
Share on facebook